نزیکەی ٣٥٥ ھەزار کەس شاری موسڵیان جێھێشتووە

helin

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرایکرد: لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی موسڵ، نزیکەی ٣٥٥ھەزار کەس ئاوارە بوون.

دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رۆژی دوو شەممە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ەوە تا ئێستا و بەھۆی بەردەوام بوونی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە موسڵ، نزیکەی ٣٥٥ ھەزار کەس بە ناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان جێھێشتووە.

وتیشی: لەماوەی رابردوودا، ٨١ ھەزار ئاوارە، لەدوای ئازادکردنەوەی ناوچەکانیان لە موسڵ، گەڕاونەتەوە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

پێشتریش، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاندبوو: بەھۆی ئۆپراسیۆنەکانی موسڵ، نزیکەی ١٨٠ ھەزار کەس لە خۆرئاوای ئەو شارە ئاوارە بوون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات