زۆرێک ھەست بە ئاسودەی ناکەن تەنھا ئەو کاتە نەبێت کە بەسەر سکدا نەخەون،شێوازی خەوتن کاریگەری لەسەر مرۆڤ دروست دەکات خەوتن بە شێوەیەکی تەندروست مانای سودبینینە لە خەو بە پێچەوانەشەوە خەوتن بە شێوەیەکی ناتەندروست ھۆکارێکە بۆ دروستبوونی ئازار لە شان و ملدا لەگەڵ چەند کاریگەریەکی خراپی دیکەدا.
یەکێک لەو مەترسیانەی کە بەھۆی خراپی خەوتنەوە توشی مرۆڤ دەبێت خەوتنە لەسەر سک ، پەستان لەسەر نیوەی لەش دروست دەکات.
بەپێی توێژینەیەکیش خەوتن لەسەر سک دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێشی لەش، دروستبوونی چرچ و لۆچی دەم موچاو، توشبوون بە ھەناسە توندی ھەرچەندە خەوتن لەسەر سک مەترسی وەستانی ھەناسەی کتوپڕ کەمدەکاتەوە بەڵام ھۆکارێکە بۆ تەنگبوونی ھەناسە،زیان بە مێشک و دڵیش دەگەیەنێت ھۆکارێکە بۆ ھیلاکبوونیان ھەروەھا گرفت بۆ پشت و بڕبڕەکانی پشتیش دروست دەکات.خەوتن لەسەر سک بۆ خانمانی دووگیان لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا زیانبەخشە ، مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەلەش دروست دەکات ڕێگری لە گەشەی کۆرپەلە دەگرێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق