رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى (كوردستانێكى نوێ)، كه كاتژمێر 8:00ى سه‌ر له به‌يانى رۆژى 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2017 له راديۆى تاكسى پێشكه‌شكرا، ئه‌رسه‌لان ره‌حمان به‌ڕێوبه‌رى ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌وانى له وه‌ڵامى پرسيارى پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه سه‌رنجى خۆى سه‌باره‌ت به چۆنێتى كاركردنى ميديا له دۆخى شه‌ڕدا خسته‌ڕوو.
پوخته‌ى سه‌رنجه‌كان:
له هه‌رێمى كوردستان پێويستمان به ميديايه‌كه كه وابه‌سته‌ى ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى و به‌رژه‌وه‌ندى به‌رته‌سكى كه‌سايه‌تييه‌كان نه‌بێت و له خه‌مى خه‌ڵك و كێشه‌كانى بێت و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى خه‌ڵكى بوێت.
*له دۆخى شه‌ڕدا ميديا پێويسته ره‌چاوى بارى ده‌روونى و ئاسايشى كۆمه‌ڵايه‌تى خه‌ڵك بكات و په‌يامه‌كه‌ى نابێت سه‌ربكێشێت بۆ زيانگه‌ياندن به به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى خه‌ڵك و وڵات و ئه‌و زانيارييانه‌ى به‌رده‌ستى ده‌كه‌ون ده‌بێت به پارێزييه‌وه مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بكات.
*سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانى كه‌ركووك، دوو رۆژه ميديا سه‌رى له خه‌ڵك شێواندووه و هێشتا نه‌توانراوه راستى و درووستى هۆكاره‌كانى پشت ئه‌و نسكۆيه روونبكرێنه‌وه. هه‌ر كه‌ناڵێك به ئاراسته‌يه‌ك باسى رووداوه‌كان ده‌كات.
*له ناو هێزى پێشمه‌رگه‌دا سه‌رچاوه‌ى زانيارى، پێشمه‌رگه‌ى ساده و خه‌ڵك و سه‌رچاوه‌ى وه‌همى و نه‌ناسراوه و ميدياى سه‌ربازى كوردى نه‌گه‌يشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بێت و له رووى زانيارييه‌وه پشتيوانى ميديا بكات و پێويست بوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌يى گشتى ژوورى ميديايى هه‌بێت و به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بێت و ئه‌و زانيارييانه بگوازێته‌وه كه پێويسته بگه‌نه خه‌ڵك.
بۆ گوێگرتن له ده‌قى وته‌كان كرته لێره بكه
ژماره‌ی خوێنراوه :5

تعليقات
إرسال تعليق