arsalan
رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
موجاهيد ئه‌بولهێل، به‌ڕێوبه‌رى تۆڕى راگه‌ياندنى عێراق، بڕياريدا، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تۆڕى راگه‌ياندنى عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، كه ژماره 15204ى رۆژى 9ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2017ى به‌سه‌ره‌وه‌يه، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه به فه‌رمانى ئيدارى ژماره (1/4/5866) له 18ى ئايار/ مايۆى 2016 دامه‌زرابوو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: سێ به‌شى تايبه‌ت به پارێزگاكانى هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانى داده‌مه‌زرێت و په‌يوه‌ست ده‌كرێن به به‌ڕێوبه‌رايه‌تى نووسينگه ناوخۆييه‌كانه‌وه.
ژماره‌ی خوێنراوه :53

تعليقات
إرسال تعليق