رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:
هاووڵاتی هه‌ست ده‌كات ئه‌وه‌ی له نیشتمانه‌كه‌یدا روو ده‌دات، له ده‌ره‌وه‌ی بواری ئه‌ودایه، چونكه هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن، به دوای ئه‌و شته‌دا ده‌گه‌ڕێن كه لای توێژی به‌ده‌سه‌ڵات گرنگه، جا ئه‌و توێژه حكومه‌ت بێت، یان میلیشیا، یان كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی تایبه‌ته به یاسای راگه‌یاندن و ئه‌مڕۆ ده‌خرێته‌ڕوو ته‌نها ماكیاژه و بۆ جوانكارییه و هیی تر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی سه‌ره‌كی راگه‌یاندنی ئێمه به‌ر له هه‌موو شتێك نه‌بوونی به‌رپرسیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاكاری پیشه‌ییه.
راگه‌یاندن به‌كار ده‌هێنرێت، جا له‌لایه‌ن پیشهوهرانیهوه بێت، یان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كاروباری ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن كۆلیژه‌كان و پرۆگرامه‌كانی خوێندنیشه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت، نه‌ك بۆ گه‌یاندنی په‌یامێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ئامانج.
ئه‌و بهكارهێنهرانهشی كه كاروباری ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن، وه‌ك ئامرازێكی سیاسی به‌كاری ده‌هێنن، نه‌ك وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه رۆڵی هه‌بێت له پێگه‌یاندنی رۆشنبیری و گۆڕین و به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان وه‌ك هۆكاری گه‌یاندن له‌نێوان هاووڵاتی و رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاجیاكاندا.
ئه‌وانه‌ی له كۆلیژه‌كان و پرۆگرامه‌كانی خوێندنیشدا به‌كاری ده‌هێنن و غه‌دری لێ ده‌كه‌ن، زیاتر میتۆده ته‌كنیكییه‌كانی ده‌كه‌نه وانه و میتۆدی تیۆره‌كان و رۆڵی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن له كۆمه‌ڵگه‌دا و سیاسه‌ت و ئاكاری پیشه‌یی راگه‌یاندن پشتگوێ ده‌خه‌ن.
هه‌رچه‌نده ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی نییه له گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵام كاركردێكی گرنگه له‌سه‌ر تاك و دروستبوونی هۆشیاریو ئاوه‌زی وه‌رگرتن و تێگه‌یشتنی ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیدا و له جیهانیشدا رووده‌دات. چونكه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یامه‌ی راگه‌یاندنه‌كان له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌واڵ، یان به‌رنامه‌ی رۆشنبیری و كاتبه‌سه‌ر بردن، مه‌رج نییه ته‌نها ببێته هۆی په‌ی بردن به راستیی، به‌ڵكو به‌شداری ده‌كات له پێكهاتنی خودی راستییه‌كه‌ش.
راگه‌یاندن و هۆكاره‌كانی، ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌یه كه جه‌ماوه‌ر له‌وێوه دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆی و جیهانیش ده‌بینێت، به‌مه‌ش ئه‌و ئامرازانه، یان ئه‌و هۆكارانه سیفه‌تی بونیادی سه‌رخان وه‌ر ده‌گرن له كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هۆشاریی تاك و تێڕوانینی تاك بۆ رووداوه سیاسی و رۆشنبیرییه‌كان، چونكه ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن بابه‌ته گرنگه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت، به تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی لای خه‌ڵك باس و خواسن، پاشان هه‌ر ئه‌و ئامرازانه ده‌ره‌نجامه‌كان شێوازی چاره‌سه‌ره‌كه‌یشی ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه‌واته به ته‌نها كار ناكاته سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵكو كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر ره‌فتاریشی ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه، ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ی ئه‌و ئامرازانه ده‌یخه‌نه‌ڕوو، لای جه‌ماوه‌ر ده‌بێته بابه‌تی قسه و باس و گفتوگۆ، واته هه‌ر ئه‌و ناوه‌ڕۆكه به‌قوڵایی ناخی هاووڵاتیدا شۆڕ ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش له رێگه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن ده‌یانوروژێنن.
ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی لوبنان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه رۆڵی سه‌ره‌كی ببه‌ستن له دروست كردنی رۆشنبیری گفتوگۆ له نێوان چین و توێژه‌كانی لوبناندا. چونكه ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن رۆڵی خۆی وه‌ك پاسه‌وان و پارێزه‌ری هاووڵاتی نابینن، به‌رگری له مافه‌كانی هاووڵاتی ناكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت لێی زه‌وت نه‌كات، یان له ده‌ستی هه‌ندێك گروپی باڵاده‌ستی ناو كۆمه‌ڵگه بی پارێزێت. كاتێكیش ئه‌م رۆڵه نابینن، لوبنان ئامرازی راگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ریی له ده‌ستده‌دات، كه گرنگی به كاروباری رۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ر بدات و باس له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك بكات، راگه‌یاندنێك كه لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ كاروبار و ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك بكات، بۆیه ده‌بینین پشتگوێ خستنێكی ئاشكرا هه‌یه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی و ئابووری، له كاتێكدا ئامرازی وروژاندن زۆرن و زۆربه‌شیان شیوازی وروژاندنی سیاسی‌یان پێوه دیاره.
كێشه‌ی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن له لوبناندا، كێشه‌ی نه‌بوونی ئازادی راگه‌یاندن نییه. به‌ڵكو كێشه‌كه نه‌بوونی سیاسه‌تێكی راگه‌یاندنه، كه هه‌موو ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا كۆ بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش وایكردووه راگه‌یاندن ئاژاوه باڵی به‌سه‌ردا بكێشێت و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزییهشهوه كاركردی ده‌ره‌كی زاڵه به‌سه‌ر راگه‌یاندنی لوبنانه‌وه.
هه‌روه‌ها كێشه‌كه بوونی ژماره‌یه‌كی زۆره له ئامرازی راگه‌یاندن له لوبناندا و نه‌بوونی هاوئاهه‌نگی و یه‌كتر ته‌واو كردن له نێوان ئه‌و ئامرازانه و چالاكییه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌مه‌ش وایكردووه راگه‌یاندن سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی رۆشنبیری باش، له نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، كه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه لێك دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
كێشه‌ی راگه‌یاندنی لوبنان له یاساكاندا نییه، به‌ڵكو له تێڕوانینی هه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنیان به‌ده‌سته، ئه‌وانه‌ی كه گرنگی به هاووڵاتی ناده‌ن و به‌رده‌وام له هه‌وڵی رازی كردن و راگرتنی دڵی بهرپرسهكاندان كه پاره ده‌ده‌ن به كه‌ناڵه‌كه‌یان. ده‌كرێ كێشه‌كه له رسته‌یه‌كدا كورت بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش بریتییه له نه‌بوونی به‌رپرسیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی لای ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن و بێتوانایی ده‌وڵه‌ت له‌وه‌ی كه به‌رپرسیاریی شه‌رعی خۆی به‌رامبه‌ر به راگه‌یاندن جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها ده‌ست نه‌بردن بۆ ميتۆدهكانی خوێندنی راگه‌یاندن، له‌و رووه‌وه كه ده‌بێ رۆڵی شیاوی خۆی ببینێت له كۆمه‌ڵگه‌دا، به تایبه‌ت ئامرازه نوێیه‌كانی راگه‌یاندن، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و به‌هاو بنه‌مایانه بڵاو بكه‌نه‌وه كه ده‌بنه هۆی نامۆبوونی هاووڵاتی له وڵاتی خۆیدا.
راگه‌یاندن ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كییه له ره‌گه‌زه‌كانی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی به باشی رێكبخرێت، ده‌بێ هاوئاهه‌نگی هه‌بێت له نێوان كاری راگه‌یاندنه‌كان و ره‌گه‌زه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌مه‌ش پێویستی به زانا و پسپۆڕی سۆسیۆمیدیا هه‌یه، واته زانای كۆمه‌ڵناس له بواری راگه‌یاندندا، كه له لوبناندا نیمانه. له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی پرۆگرامه‌كانی راگه‌یاندن له زانكۆكانی لوبناندا به كاری مه‌شق و راهێنانی پراكتیكی و ئیشوكاری ته‌كنیكی به‌كارهێنانی ئامرازه نوێیه‌كانی میدیاوه خهریكنو به‌شداریكردنی خوێندكاران له دانانی پلان و سیاسه‌تی راگه‌یاندن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان پشتگوێ ده‌خه‌ن.
لوبنان زیاتر پێویستی به ئه‌ندازیاری كۆمه‌ڵایه‌تییه، وه‌ك له پیشه‌وه‌ری بواری راگه‌یاندن. ئه‌وه‌ی لوبنان پێویستی پێیه‌تی كۆمه‌ڵه پسپۆڕێكه بۆ رێكخستنی كاری پیشه‌وه‌ره راگه‌یاندنكاره‌كان له رێگه‌ی دانانی پلان و سیاسه‌تی راگهیادنهوه، كه هاوئاهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌دا و به‌شداری بكات له یه‌كخستنی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا به هه‌موو گروپه‌كانییه‌وه كه له كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ‌دا لێك ترازاون.
ئه‌م شكسته‌ی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی لوبنان، له دروستكردنی گفتوگۆیه‌كی رۆشنبیری نیشتمانیدا ئه‌و هه‌سته‌ی لای هاووڵاتی دروست كردووه كه هه‌رچی ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا روو ده‌دات به هی خۆی نه‌زانێت و پێی وابێت له بواری ئه‌ودا نییه. چونكه ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن وڵاته‌كه‌ی به‌دوای ئه‌و بابه‌تانه‌دا ناگه‌ڕێ كه لای ئه‌می هاووڵاتی گرنگه، به‌ڵكو به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه لای ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كاندا هه‌یه ده‌گه‌ڕێن، جا ئه‌وانه حكومه‌ت بن، یان میلیشیا، یاخود كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت. له‌به‌ر ئه‌وه هاووڵاتی هه‌ست ده‌كات ئه‌و ناوه‌رۆكه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن په‌خشی ده‌كات و ده‌یداتێ په‌یوه‌ندی به‌و و ژیانی ئه‌وه‌وه نییه. ئه‌م دۆخه‌ش وای له هاووڵاتی كردووه شۆڕش به‌سه‌ر به‌هاكانی خۆی و شێوازی ژیانی خۆیدا بكات، به راده‌یه‌ك نامۆیه به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت به خۆیشی.
ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی لوبنان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌یه له سه‌رقاڵكردنی هاووڵاتی به شێوه‌یه‌ك ئاگای له كێشه‌كانی خۆی نه‌مێنێت، ئه‌ویش له رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌رنجی هاووڵاتی له‌سه‌ر كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه راسته‌قینه‌كان بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی لاوه‌كی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی بۆی هاورده كراوه. كاتێكیش ئه‌م راگه‌یاندنانه باس له كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی وه‌ك كێشه‌ی ئازادی راگه‌یاندن ده‌كه‌ن، ده‌بینین به‌كاری ده‌هێنێت بۆ وروژاندنی رایگشتیی به ئاراسته‌یه‌ك كه دووره له به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه. ئه‌و كات ئازادی راگه‌یاندن لای خاوه‌ن كۆمپانیاكان و خاوه‌ن رۆژنامه و رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان ماناكه‌ی ده‌گۆڕێت و ده‌بێته ده‌رچوون و لادان له یاساكان و خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه له راستیدا ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیانه. ئه‌و كاتیش ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن ئازادی تاك بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری راست و دروست پشتگوێ ده‌خات، ئه‌وه‌ش له بیر خۆی ده‌باته‌وه كه ئازادی راگه‌یاندن و به‌رپرسیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی دوو شتی لێك دانه‌بڕاون.
ئه‌م واقیعه له گرێژه‌نه ده‌رچووه، ئێمه‌ی گه‌یاندووه به رۆژێك كه به شێوه‌یه‌كی نادروست رووبه‌ڕووی نامۆبوون ببینه‌وه. یان له رێگه‌ی داخرانی ته‌واوه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه، یان به توانه‌وه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ خۆرئاوا‌و به‌هاكانیان ئه‌وه ده‌كه‌ین، له كاتێكدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نامۆبوون به كار‌و كرده‌وه‌ی باشی ئه‌وتۆ ده‌بێت كه رێز بۆ هاووڵاتی بگه‌ڕێنێته‌وه و وای لێ بكات متمانه به رۆشنبیری خۆی و شارستانییه‌كه‌ی خۆی بكات، نه‌ك له رێگه‌ی وروژاندنی ده‌مارگیریی ئایینییه‌وه، به‌ڵكو له رێگه‌ی ئاشنا كردنه‌وه‌ی به بنه‌ما رۆشنبیرییه‌كانی و هونه‌ره‌كانی و نه‌ریته شارستانییه‌كانی خۆیه‌وه.
باشتریش وایه، نه‌ك باشتر بگره هه‌ر ئه‌ركی ئێمه‌یه هونه‌ر و میوزیكی بیانیش پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام خۆ نابێ هه‌موو بابه‌ته‌كانی راگه‌یاندنه‌كانمان هه‌ر به‌رهه‌می رۆشنبیری بیانی بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا روو ده‌دات و گه‌نجه‌كانمان به رۆشنبیری بیانی گۆش دهكرێنو په‌روه‌رده ده‌كرێن، كه هیچ په‌یوه‌ندی به واقیعی خۆمانه‌وه نییه.
ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنمان چی پێشكه‌شی هاووڵاتی ده‌كه‌ن له باره‌ی رۆشنبیری و به‌هاكانی خۆیه‌وه؟ چی له باره‌ی هونه‌ری كه‌لتووره‌كه‌ی خۆمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن؟ چی له باره‌ی میوزیكی باڵای خۆمان و به‌رهه‌می هزریمان كه یه‌كێك بووه له بنه‌ماكانی سه‌رهه‌ڵدانی رێنیسانس له خۆرئاوا، پێشكه‌شی هاووڵاتی ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یاندنانه پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری ده‌كه‌ن، به داخه‌وه ناوه‌ڕۆكێكی ئاست نزمی ئه‌وتۆیه كه به‌رهه‌مه زۆر خراپه‌كانیش له رووی رۆشنبیری‌و ئه‌خلاقییه‌وه به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بن.
ئامرازه نوێیه‌كانی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆڵی گرنگ ده‌گێڕن له خێرا كردنی بڵاو كردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوون‌و زانیارییه‌كان. جا بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی باشی هه‌بێت، ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی رۆشنبیری ره‌سه‌ن بنیات نرابێت، كاتێك ئه‌وه‌ی جوانه له كۆمه‌ڵگه‌دا و په‌یوه‌ندی به به‌ها جوانه‌كان و هونه‌ره جوانه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه هه‌بێت، به هاووڵاتی ئاشنا ده‌كرێت، ئه‌و كات په‌یوه‌ندی میللی زیندوو ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ی پێویستمانه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نامۆبوونه به ناسین و ناساندنی ئه‌وه‌ی كۆمان ده‌كاته‌وه، به ناسینی بنه‌ما ره‌سه‌ن و هاوبه‌شه‌كانمان. ئه‌ی كوا راگه‌یاندنی لوبنان له كوێی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دایه؟
پرۆژه‌ی یاسای نوێی راگه‌یاندن كه ئێستا له‌به‌رده‌ستی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندایه، هیچ نییه جگه له جوانكاریی، كه كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی راگه‌یاندن چاره‌سه‌ر ناكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كه نه‌بوونی ئازادی راده‌بڕین نییه له لوبناندا، به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی نه‌بوونی به‌رپرسیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاكاری پیشه‌ییه له راگه‌یاندندا. ئه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن له لوبنان پێویستی پێیه‌تی به‌ستنه‌وه‌ی ئازادی ده‌ربڕینه به به‌رپرسیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاكاری پیشه‌ییه‌وه، كه وا ده‌كات راگه‌یاندن ئازاد بێت له كۆت و به‌ندی په‌یوه‌ست بوون به رژێمی سیاسی‌و تایه‌فی و خێڵه‌كییه‌وه. پێویسته راگه‌یاندنكاران گرنگی به خوێنه‌رو بیسه‌رو بینه‌ر بده‌ن له جیاتی ئه‌وه‌ی په‌له‌قاژێی په‌یدا كردنی لایه‌نێك بكه‌ن كه داراییان بۆ دابین بكات.
سیستمی كاری ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن له لوبنان له شێوه‌ی سیستمی تایه‌فی عه‌شایه‌ری لوبنانیدایه. ئه‌م ئامرازانه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كدا چڕ ده‌بنه‌وه كه ئاراسته‌یه بۆ توێژێكی دیاریكراو له ره‌وته سیاسییه‌كان و ره‌گه‌زییه‌كان و تایه‌فییه‌كان له‌و گروپانه‌ی خۆیان له‌یه‌كتر به‌دوور ده‌گرن، به‌و شێوه‌یه‌ش شكستی هێناوه له‌وه‌ی مینبه‌رێك بێت به‌رپرسیاریی گفتوگۆیه‌كی بنیاتنه‌رانه له ئه‌ستۆ بگرێت له نێوان ئه‌م لایه‌ن و ره‌وتانه‌دا. شكستیهێناوه له‌وه‌ی پردی په‌یوه‌ندی دروست بكات له نێوان هاووڵاتیاندا، له‌وه‌ی سازان و پێكهاتنی نیشتمانی به‌دی بهێنێت، كه به‌بێ ئه‌وه كۆمه‌ڵگه ناتوانێ قۆناغی گه‌شه كردنی راسته‌قینه ده‌ستپێبكات. هه‌ر بۆیه سه‌ره‌نجام ئامرازی راگه‌یاندن بۆته ئامرازی تایه‌فه‌و عه‌شیره‌ت، له‌بری ئه‌وه‌ی ئامرازی نیشتمان بێت.
چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت كه پێش هه‌موو شت ده‌ستبه‌رداری ئه‌م سیستمی تایه‌فه‌گه‌ری و عه‌شایه‌رییه بین، كه ئێستا لوبنان و دامه‌زراوه پڕ له قه‌یرانه‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات و ده‌بێ مل بده‌ین به پێداچوونه‌وه به جێگره‌وه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی سیستمێكی نوێ بۆ هه‌موو لوبنانییه‌كان وه‌ك هاووڵاتیی یه‌كسان له سیستمی ده‌سه‌ڵات و له ده‌ستكه‌وتنی زانیاریشدا، نه‌ك وه‌ك تایه‌فه‌و عه‌شیره‌تی لێك دابڕاو‌و دووركه‌وته له‌یه‌ك. یه‌كێك له نووسه‌ره لوبنانییه‌كان ده‌ڵێ، قه‌یرانی راگه‌یاندن له داخستنی رۆژنامه‌كاندا نییه، به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه رۆژنامه‌كان رۆژنامه‌وانییان تێدا نییه، كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆش زیاتر له یانه‌یه‌كی داخراوی دابڕاو ده‌چێت، كه له رووی جوگرافی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌یوه‌ندی به گه‌له‌وه نه‌ماوه. (له باره‌ی یه‌كتره‌وه ده‌نووسن و بۆ یه‌كتر ده‌نووسن). ئه‌م قسه‌یه وه‌سفێكی راست و دروسته بۆ قه‌یرانی راگه‌یاندنی لوبنان.
نه‌بیل دجانی، مامۆستای زانكۆی ئه‌مریكی له بێروت
و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
سه‌رچاوه: كوردستانی نوێ
ژماره‌ی خوێنراوه :55
تعليقات
إرسال تعليق