رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
رۆژنامەنووس (دلۆڤان عیمادەددین) یەکێکە لەو رۆژنامەنووسە سەربەخۆیانەی بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی رۆژنامەوانی گرنگ و هەستیار دەکات، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی چەند بابەتێکی لە رۆژنامە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، “هەوڵی کوشتنی دەدرێت”، وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى پێكرد، “بەردەوام هەڕەشەی لێدەکرێت”.
دلۆڤان عیمادەددین سەبارەت بەهەوڵی کوشتن و هەڕەشەکانی لەسەری، بە ماڵپەڕی رۆژنامەوانی راگەیاند، “دوای ئەوەی بەدواداچوونی بۆ چەند بابەتێکی هەستیار کردووە، کە هەندێک لەو بابەتانە چەند مانگێکی خایاندووە، ئێستا لەلایەن چەند باندێکی مافیایی و بەرپرسانی حزبی و سەربازی هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت”.
سەبارەت بە هەڵوێستی لایەنە پەیوەندیدارەکان (دلۆڤان عیمادەددین) گوتی: “تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومی بێدەنگن، ئەم بێدەنگییەی ئەوانیش رێخۆشکەرە بۆ هەڕەشەکانی ئەو لایەنانە”.
له كۆتايى وه‌رزى خوێندنى ساڵى رابردوودا و دواى ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى تاقيكردنه‌وه وه‌زارييه‌كان، (دلۆڤان عيماده‌ددين)، له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و رۆژنامەکانەوە ورده‌كارى چۆنێتى گزيكردن و ساخته‌كارى له تاقيكردنه‌وه‌كان خسته‌ڕوو، كه له رێگه‌ى ئامێرێكه‌وه ئه‌نجامدراوه و دلۆڤان عیمادەددین ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی بە”باتڵ” وەسفکرد. دواتریش لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتێکی بەدواداچوون لەسەر رێکخراوی یەکێتی قوتابیان ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت”هەڕەشەی مەترسیداری لێکراوە”.
هاوكات له هه‌رێمى كوردستاندا سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك راپۆرتێكى تايبه‌ت به ره‌وشى رۆژنامه‌وانى و پێشێلكارييهكان بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هيچ تۆمه‌تبارێك به هۆى ئه‌نجامدانى توندوتيژى دژى رۆژنامه‌نووسان دادگايى نه‌كراوه.
له نوێترين پێشهاتيشدا له شارى سلێمانى سێ كه‌ناڵى ئاسمانى سه‌ر به تۆڕى ميدياى ئێن ئاڕ تى به زه‌بر و توندوتيژى داخران و ژماره‌يه‌ك له په‌يامنێر و رۆژنامه‌نووسه‌كانى ئه‌و كهناڵانهش ده‌ستگيركران به بێ ئه‌وه‌ى پێشوه‌خته هيچ فه‌رمانێكى گرتن يان نووسراوێكى دادگا هه‌بێت بۆ ده‌ستگيركردنيان.
به گوێره‌ى ياساى كارى رۆژنامه‌نووسى له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتداران رێگه‌يان پێ نه‌دراوه رۆژنامه‌نووس ده‌ستگير بكه‌ن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران به گه‌ڕانه‌وه بۆ ياساى سزادانى عێراقى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس كه به ياساى ژماره 111ى ساڵى 1969ى عێراقى ناسراوه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى راگه‌ياندن و ميدياكاره سه‌ربه‌خۆكان ده‌كه‌ن.
دلۆڤان عيماده‌ددين، پێشتر له كه‌ناڵه‌كانى روداو و كوردستان24 وه‌ك بێژه‌ر و پێشكه‌شكار كارى كردووه، تاوەکو ئێستاش وەکو رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ کاردەکات و له ژماره‌يه‌ك سايت و رۆژنامه و چاپكراوى هه‌رێمى كوردستان وتارى ره‌خنه‌ئامێزی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئەمە جگە لەوەی بەشداری لە کار و چاڵاکی خۆبەخشی کردووە و، رۆڵێکی باڵای هەبووە لە ئامادەکردنی ئەو راپۆڕتانەی جەخت لەسەر پێکەوەژیان و ئاشتی نێوان پێکهاتە و ئایینە جیاجیاکاندا دەکەنەوە، هاوكات ئه‌ندامى فيدراسيۆنى رۆژنامه‌نووسانى جيهانييه.
تعليقات
إرسال تعليق