رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر:
له كات و شوێنى جياوازدا له رووى ميدياييه‌وه، پۆليس هێنده‌ى به ته‌نگ شه‌ڕى لايك و كۆمێنت و ناوده‌ركردنه‌وه‌يه، نيو هێنده بايه‌خ به جێبه‌جێكردنى بنه‌ما ياساييه‌كانى كار و پيشه‌كه‌ى نادات.
وته‌بێژه‌كانى پۆليس هه‌ركه‌سه‌ى لاى خۆيه‌وه په‌يجێكى هه‌يه و شه‌و و رۆژى خستووه‌ته سه‌ر يه‌ك لايكى په‌يجه‌كه‌ى به گرته‌ى ڤيديۆيى به‌ناو دانپێدانانى ده‌ستگيركراوه‌كان زياد بكات.
هه‌ندێكيان كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئه‌وه‌نده‌ى وه‌ك چالاكييه‌كى فه‌يسبووكى چاو لێده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده وه‌ك پێويستيى په‌رۆشى نين.
له رووى ميدياييه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆ ناكارا دێته به‌رچاوان. به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌ته‌كه هيچ حزوورێكى ميديايى ئه‌وتۆيان نييه و ئه‌وه‌ش رێگه‌ى خۆش كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى ئيدارى و لاوه‌كى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى و به‌شه‌كان هه‌ركه‌س لاى خۆيه‌وه خه‌ريكى بڵاوكردنه‌وه‌ى دانپێدانان و گرته‌ى ڤيديۆيى رووداوه‌كان بێت.
دزێوترين ئه‌و پێشێلكاريانه‌ى ميدياى ئه‌منى ئه‌نجاميان ده‌دات:
يه‌كه‌م: ناوبردنى تۆمه‌تبار و ده‌ستگيركراو به (تاوانبار)، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماى ياسايى (هه‌موو كه‌سێك بێتاوانه تا به به‌ڵگه تاوانباربوونى ده‌سه‌لمێندرێت).
دووه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ى لێدوانى ده‌ستگيركراوه‌كان، جا له ژێر هه‌ڕه‌شه بووبێت يان به هه‌ر هۆكارێكى ديكه له ميديادا، پێش ئه‌وه‌ى دۆسييه‌كانيان له دادگا يه‌كلا كرابێته‌وه. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى روونى بنه‌ماى ياسايى و سه‌ره‌تاترين بنه‌ماكانى مافى مرۆڤه.
سێيه‌م: نمايشكردنى تۆمه‌تباران و ناوهێنانيان و درووستكردنى كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى گه‌وره بۆ كه‌سوكار و خێزانه‌كانيان بێ له‌به‌رچاوگرتنى بنه‌ماكانى به‌رپرسيارێتى كۆمه‌ڵايه‌تى و پاراستنى ئاسايشى خێزان و كۆمه‌ڵگه.
چواره‌م: باسكردنى بێ په‌رده‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى كه لادانى ئاشكران له سرووشتى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاينى و ده‌روونى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى و خستنه‌ڕوويان به جۆرێك كه هاوشێوه‌ى ديارده‌يه‌كى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى بن، بێ ئاگا له‌وه‌ى باسكردنى هه‌ندێك جۆرى تاوان ئه‌گه‌رى ئاساييبوونه‌وه‌يان دێنێته ئاراوه، وه‌ك تاوانه‌كانى زيناى محارم و كوشتنى منداڵ له لايه‌ن باوكييه‌وه.. ده‌كرێت ميدياى پۆليس له ده‌ستپێكى رووداوه‌كاندا به‌و بێ په‌رده‌ييه نه‌چێته ناو ورده‌كاييه‌كانه‌وه.
پێنجه‌م: باسكردنى ورده‌كارى و شێوازى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كان و ئه‌و ئامرازانه‌ى به‌كارهاتوون له تاوانه‌كه‌دا، يارمه‌تيده‌ر ده‌بن بۆ دووباره بوونه‌وه‌ى تاوان به‌و شێواز و ئامرازانه و پێويست به‌وه ناكات پۆليس بۆ سه‌رنجڕاكێشانى خه‌ڵك و نووسينى كۆمێنت په‌نا بۆ وروژاندنى ئه‌و ره‌گه‌زه هه‌ستيارانه‌ى تاوانه‌كه به‌رێت.
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ژماره‌ی خوێنراوه :2
تعليقات
إرسال تعليق