بواری راگەیاندن و ئەخلاقی پیشەیی

رۆژنامه‌وانى

رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: 

ئەمڕۆ لەبواری رۆژنامەوانی هێندەی بیر لەناوو ناوبانگ و خۆ دەرخستن دەکرێت، هێندە پەیڕەوی ئەخلاقی پیشەکە ناکرێت.

ARAZO-NURYئێستا لەلای هەریەک لە پەیامنێر یا پێشکەشکار یا بێژەر بووە بە شتێکی باو کە رەفتارێک یا کارگەلێکی سەیر یا پرسیارێکی بێ مانا بکرێت یا ئەنجام بدرێت لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیان تاوەکوببێتە جێی پرسیار بۆ بینەرو بیسەر و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەی لەسەر بکرێت و بەو بۆنەیەوە ناوبانگێک بۆ خۆی مسۆگەر بکات یا ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی پێ زیاد بکات.. دوور لە بە بەرچاوگرتنی ئەخلاقی پیشەکەی یا شۆککردنی بینەر و بیسەر بەو رەفتارە.
بێجگە لەوەی هێندەی بیر لە رووخساری کەسەکان دەکرێت لە کەناڵەکان نیو هێندە هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی رۆشنبیری و توانایان ناکرێت.
نموونە زۆرن کە رۆژانە لە کەناڵەکان کاری سەیرو قسەی سەیریان لێ دەبیسترێ کە هەندێکیان کردویانە بە پیشەی خۆیان کە ببن بە ئەکتەرێکی کۆمیدی نەوەک بێژەر یان پێشکەشکارێکی سەرکەوتوو.
یا گەیاندنێکی هەزەلی نەوەک پەیامنێری کەناڵێکی ئاسمانی.
یا شکاندنەوەو ناو زڕاندن و شۆککردنی میوان نەوەک پێشکەشکارێکی بەرنامەیەکی هونەری.
ئەمەو چەندین نمونەی سەیر کە رۆژانە لەکەناڵەکان بەدی ئەکرێت.
49209700_595901277517779_4146868336778543104_n
نموونەیەک لەوانە کە زۆر شۆکی کردم کە پەیامنێرێکی ئافرەتە لە کەناڵێکی ناوخۆیی کاتێ پرسیارێکی زۆر سەیر ئاراستەی تازە بوک و زاوایەک ئەکات کە هێشتا جلی بوک و زاوایان لەبەردایەو لە هەریەکەیان دەپرسێت ئایا بەنیازی خیانەتی لێ بکەی! لەوکاتە زاوا لەتاوا پێدەکەنێ و بوکەش لەبەر شۆکبوونی ناتوانێ هیچ وەڵامێک بداتەوە.
نازانم لێرە مەبەستی ئەو خانمە بەناو پەیامنێرە چیە؟ ئایا چاوەڕێی چ وەڵامێک ئەکات لەبوک و زاوایەک کە هێشتا یەکەم رۆژی هاوسەرگیریانە؟ ئەیەوێ بڵێن بەڵێ بەنیازم یا چی؟ یا ئەوە تەنها بۆ خۆ دەرخستن و ناوبانگ پەیدا کردنەو بڵاوبوونەوەیەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؟
یا ئەخلاقی پرسیارکردن لەو کەناڵە بەو جۆرەیە بۆیە هیچ یاساو رێسایەک بۆ پرسیاردانان دانانرێت؟
یا بۆ دەستکەوتنی پەیامنێرێکی مێ بۆ کەناڵەکەیان تەنها رووخساری گرنگ بێت و ئاستی رۆشنبیری سفریش بێت ئاسایی بێت؟!

ئاره‌زوو نورى

ژماره‌ی خوێنراوه‌ :20

سه‌رچاوه‌رۆژنامه‌وانی

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات