رۆژنامه‌وانى – هه‌ولێر: له‌م وتاره‌دا تيشك خراوه‌ته سه‌ر كه‌موكوڕييه‌كانى ميدياى كورديى له هه‌مبه‌ر رووماڵكردنى پرسه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و به ديدێكى ره‌خنه‌گرانه قسه له باره‌ى جۆر و شێوازى په‌يامى ميديايى و ناكامڵى له گه‌ياندنى زانيارييه‌كان كراوه.
-1-
خه‌ريكه بۆ لايك و كۆمێنت، به‌شێك له كه‌ناڵ و ميدياكارانى كورد پشت له هه‌موو بنه‌مايه‌كى ئه‌خلاقى پيشه‌كه‌يان ده‌كه‌ن. ئه‌خلاق كه ئه‌لفابێتاى پيشه‌كه‌يه، له ژێر درووشمه قه‌به و بێ كاكڵه‌كانى پرۆفشيناڵى و پڕ بينه‌ر و يه‌كه‌مێتى له سۆشيال ميديا پڵيشاوه‌ته‌وه و كه‌ناڵى زۆر خۆ پێشتبووشى دابه‌زاندووه بۆ ئاستى ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت “میدیای زەرد”.
ئه‌م بابه‌ته قه‌يرانێكى قووڵى ميدياى كوردييه و سه‌رى له‌وه ده‌رچووه، كه كه‌س قه‌واڵه‌ى كه‌س نه‌خوێنێته‌وه و چۆن پێى خۆش بێت و چۆنى بۆ دێته پێش وا په‌يامى ژه‌هراوى بڵاوبكاته‌وه.
گرنگترين پشتيوانى ئه‌م جۆره کارە، ناسنامه و هه‌ژموونى كه‌ناڵه‌كانه، كه تا ئه‌و راده‌يه په‌لى هاويشتووه، بازنەی رەخنە لێگرتنیان بچوکتر لە هەر کایەیەکی دیکە دەرکەوێت. لە ترسی بایکۆت بەشێک لە خاوەن بۆچوونەکانیش نایانەوێت قسەی جدییان لەسەر بکەن.
-2-
له پرسه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و رووداوه‌كانى په‌يوه‌ست به دادگا و لێكۆڵينه‌وه‌ى دادوه‌رى، گرنگترين بنه‌ما ياساييه‌كان، كه ده‌بێت ميديا ره‌چاويان بكات، (نهێنى ره‌وتى لێكۆڵينه‌وه، خۆ به دوورگرتن له دادوه‌رى كردن، پاراستنى تايبه‌تمه‌ندييه‌كان، نه‌شێواندنى دۆسييه‌كان)ه.
به‌داخه‌وه، بێ په‌روا بۆ رووداوه‌كان لێره و له‌وێ ميديا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى بينه‌ر، خه‌ڵك ده‌دوێنێت. گوێ به هيچ بنه‌مايه‌كى ياسايى، هه‌ستيارى ره‌وتى لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه نادات. ده‌يه‌وێت پێش دادگا و ياسا بيسه‌لمێنێت، كێ تاوانباره و كێ تاوانلێكراو و سته‌ملێكراوه.
ميديا به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێت، كه سيناريۆى نوێ ده‌هۆنێته‌وه بۆ رووداوه‌كان، يان به ئاقارێكى ديكه‌يان ده‌بات، دێت گريمانه داده‌نێت. خه‌ڵك ده‌كاته دادوه‌ر بۆ گريمانه‌يه‌ك، كه هيچ بنه‌مايه‌كى نييه. ده‌يه‌وێت ده‌غده‌غه‌ى خه‌ڵك بدات، داواى له‌سێداره‌دانى تاوانبارى گريمانه‌يى له ناوه‌ڕاستى شاردا بكه‌ن. سبه‌ى رۆژ ئه‌گه‌ر دادگا بڕياری دا له‌سێداره بدرێت، خه‌ڵك هێرش بكه‌نه سه‌ر دادگا و بڵێن ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌به‌ر چاومان و له ناوه‌ڕاستى شار هه‌ڵواسرێت، يان گۆشتى به قه‌مه هه‌نجن هه‌نجن بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو له سۆران روويدا.
ئه‌مه ئه‌و ميديايه‌يه، كه هه‌ن دڵيان پێى خۆشه. وا خۆيان ناوده‌به‌ن، گوايه له ريزى ده‌زگا هه‌ره ناوداره‌كانى جيهان بن. له‌كاتێكدا بۆ هه‌واڵى كۆڵانه‌كه‌ى ته‌نيشت باره‌گايان په‌نا بۆ ئاژانسه‌كانى ده‌ره‌وه ده‌به‌ن. خۆيان كڵۆڵن له ده‌ستڕاگه‌يشتن به زانيارى راست و درووست.
ئه‌زموونى كاركردنى پڕ له هه‌ڵه و په‌ڵه‌ى به‌شێك له‌و كه‌ناڵانه بارته‌قاى ئه‌وه نييه، هيچ وانه‌يه‌كيان له باره‌ى ئه‌خلاقى پيشه‌كه‌يانه‌وه وه‌رگرتبێت. به‌وپێيه‌ى توانستى لێپرسينه‌وه له دژيان و به‌روودادانه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانيان له فه‌زاى گشتييدا لاوازه، ئيدى خۆيان به تاقه سواره ده‌بيننه‌وه. پێيان وايه تا زياتر مۆركى ناشاره‌زايى خۆيان له ناونيشانى رووداوه‌كان بده‌ن، ئه‌وه‌نده زياتر به‌ره‌و پێش ده‌چن و خه‌ڵك زۆرتر به‌دواى خۆيان ده‌ده‌ن. هێشتا دركيان به‌وه نه‌كردووه، كه ئه‌زموونى چه‌وت و چه‌وێڵيان وه‌ك دارى لار، سێبه‌رى به‌كه‌س راست نابێته‌وه.
-۳-
پرسى توندوتيژييه‌كانى خێزان، توندوتيژى دژ به ژنان، پرسى هه‌ستيارن، شاره‌زايى و سه‌ليقه‌ى ده‌وێت. پرسى تاوانه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئه‌گه‌ر به نه‌شاره‌زايى خرانه‌ڕوو، گرێنتى نييه، دنه به بڵاوبوونه‌وه‌ى زياتريان نه‌درێت. له پاڵ هۆشيارى ميديايى ميدياكاران و قوڵبوونه‌وه‌يان له پرسه كۆمه‌ڵايه‌تى، ياساييه‌كان، گرنگه ميدياكاران پێوه‌ره زانستى و پيشه‌ييه‌كان و ئه‌خلاقى پيشه‌كه له‌به‌رچاو بگرن.
ختوكه‌ى لايك و كۆمێنت نه‌يانگرێت و ته‌نيا بۆ ئه‌وه‌ى بڵێن يه‌كه‌مين و ئێمه به‌رده‌ستمان كه‌وت و كه‌سى ديكه پێى نه‌گه‌يشت فوو له خۆيان نه‌كه‌ن. چونكه به‌و كاره‌يان نه‌ك ئاسايشى كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌روونى تاك ده‌شێوێنن، دنه‌ش به ره‌وتى گۆڕ‌انى جۆرى توندوتيژييه‌كان ده‌ده‌ن.
لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانيش نيشانه‌ى پرسيارى گه‌وره له‌سه‌ر ئاست و توانا و تێگه‌يشتنيان له ورده‌كارى پيشه‌كه‌يان هه‌يه. ئه‌وان به‌شێكى زۆريان خه‌ون به‌وه ده‌بينن له كه‌ناڵه‌كانه‌وه وه‌ك قاره‌مان ده‌ربكه‌ون.. به گريمانه‌ى خۆيان ئه‌گه‌ر له‌و كه‌ناڵه هه‌راوانه ده‌ركه‌وتن، خاوه‌ن كه‌ناڵ پله‌يان به‌رز ده‌كاته‌وه و یان زۆرتر دێنە بەرچاو و ئیدی لەبەر دڵان دەبن وجێگه‌يان مه‌حكه‌متر ده‌بێت.
ماقوڵ نييه به‌ڕێوبه‌رانى پۆليس و ئاسايش كۆببنه‌وه و تۆمه‌تبارێك به كوشتن بهێننه كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى راسته‌وخۆوه ته‌نيا بۆ ئه‌وه‌ى بڵێن تۆمه‌تباره‌كه‌مان ده‌ستگيركرد.
يان ئه‌وه‌ى باوه، پله‌دارێكى پۆليس به ئاره‌زووى خۆى تۆمه‌تبارێك راده‌گرێت و دوور له هه‌ر به‌هايه‌كى مرۆيى و بنه‌مايه‌كى ياسايى لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات و دواتر له په‌يجه‌كه‌ى خۆى له فه‌يسبووك بڵاوى ده‌كاته‌وه به خاترى ئه‌وه‌ى دوو لايكى زياتر له‌سه‌ر په‌يجه‌كه‌ى بكرێن. به‌رپرسانى پۆليس ئه‌و دۆسيانه بۆ خۆبردنه پێشه‌وه و ناوبانگ به‌كارده‌هێنن. هه‌ر وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ى ده‌يوت وێنه‌بگره با ته‌قه بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى پيشانى بدات زۆر ئازايه له شه‌ڕدا..
به‌شێكى ديكه‌ى رووداوه پۆليسييه‌كان، يان تاوانه‌كانى كۆمه‌ڵگه، تاوانى قێزه‌ونن، تاوانگه‌لێكن كه به دووباره بوونه‌وه‌يان سام و بيمى خه‌ڵك لێيان ده‌شكێت. به تايبه‌تى كاتێك چيرۆكى تاوانه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام دواتر ميديا هيچ به‌دواداچوونێك بۆ حوكمه ياساييه‌كان ناكات و له زاكيره‌ى خه‌ڵكدا چيرۆكه‌كه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام هيچ زانيارييه‌ك له باره‌ى حوكمه‌كه‌ى نازانێت. وه‌ك تاوانه‌كانى ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر مه‌حره‌م، ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر منداڵان، كوشتنى ئه‌ندامانى خێزان جا باوك رۆڵه‌ى بكوژێت، يان رۆڵه باوكى بكوژێت.
جگه له‌وانه‌ش، ورده‌كارى چيرۆك و تاوانه‌كان، گێڕانه‌وه‌يان به بێ ره‌چاوكردنى كاريگه‌رييه ده‌روونييه‌كان، ئاماژه‌دانى روون و بێ چه‌ند وچوون به ئامرازه‌كانى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه، چه‌قۆ، حه‌بل، سه‌رپۆش.. يان خستنه‌ڕووى پاساوه‌كانى تاوان بێ هيچ شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌يه‌كى كۆمه‌ڵناسيانه، ده‌روونيانه، ئاينى و ياساييانه..
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ژماره‌ی خوێنراوه :11

تعليقات
إرسال تعليق