رۆژنامه‌وانى – سلێمانى:
یه‌كێكى دیكه له هه‌ڵه‌كانى رۆژنامه‌نووسان په‌یوه‌سته به چۆنێتى به‌كارهێنانى وشه‌كان له‌سه‌ر ئاستى شێوازبه‌ندى.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ئه‌م مانشێته، وشه‌ى (به‌دزییه‌وه)، كه له داڕشتنى مانشتێكه‌دا به‌كارهاتووه له‌سه‌ر ئاستى شێوازبه‌ندى و كاردانه‌وه‌ى واتایی، هه‌ڵگرى واتایه‌كى نه‌رێنی و شێوازبه‌ندییه‌كى نافه‌رمییانه‌ى تانه‌ئامێزه، له‌كاتێكدا وشه‌ى (نهێنی) هه‌م له رووى كاریگه‌رى واتاییه‌وه بێلایه‌نه‌و هه‌میش له رووى چه‌مك و شێوازبه‌ندییه‌وه جیاوازه له به‌كارهێنانى وشه‌ى (به‌دزییه‌وه).
ئه‌وه‌ى دروست و راسته به‌كارهێنانى وشه‌ى (نهێنی)یه، چونكه ئه‌ركى رۆژنامه‌نووس گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵه نه‌ك تانه‌لێدان، ئه‌گه‌رچى له درێژه‌ى هه‌واڵه‌كه‌دا هه‌مان وته‌ی سلێمانى به وشه‌ى (نهێنی) داڕێژراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه هه‌واڵساز نائاگاییانه ئه‌و دوو وشه‌یه‌ى له‌بری یه‌ك به‌كارهێناوه.
د.تریفە عومەر


تعليقات
إرسال تعليق