رۆژنامهوانى – سلێمانى:
ئەگەر من بەڕێوەبەری ئەو چەناڵە بومایە، ئەوا ئەو ڕاپۆڕتەم رەفز دەکرد و ڤیدیۆکەشم دەسڕییەوە، لەبەر ئەوە نا کە ئەو کەسەی کەسەردانی نەخۆشەکانی کردوە پارێزگاری شارە، بەتەنها لەبەر ئەوەی کە عەیبەو لەکەیەکی ناشیرین نەخەمە سەر تەندروستی و کەرتی تەندروستی شارەکەم.
گریمان پارێزگاری شاری موسڵ کە لەووێنەکەدا دەرکەوتوە نەزانە، درکی بەوە نەکردوە، ئەوەی کردویەتییە سەری هی قاچە، بەڵام ئەی میدیاکار و کامێرامانەکان لەویادا بۆ بەهەڵە ئەو ووێنەیان گواستەوەو ئەو هەڵەیان بۆ پارێزگار چاک نەکردەوە؟!، ئەی ئەو چەناڵە میدیاییەی کە هەڵسا بەنیشاندانی ئەو ڕاپۆرتە هەواڵە چی ئەرکێکی لەسەرە؟!.
من گوتم، ئەرکی میدیاکارو کامێرامانەکە ئەوەبوو کە لەویادا بە پارێزگار بڵێت، کە ئەو هەڵەیە چاک بکات، لەهەمانکاتدا ئەرکی میدیاو چەناڵەکە ئەوەیە کە ئەو راپۆڕتەو ووێنەکە پەخش نەکات، هۆکارەکەشی ئەوەیە، کە کەرتی تەندروستی پەیوەندی بە دڵنیاییەوە هەیە، ئەگەر لەشاریکدا تەندرستی بکەوێتە بەردەم هەڵایی میدیایی، خەڵکەکەش نەخۆش نەبن، لەخۆیانەوە نەخۆش دەکەون، دەبا سبەی میدیایەک بەبێ زانیاری بنوسێت (لەشاری بەسڕە تاعون بڵاو بۆتەوە)، هەرچەندە هەواڵەکەش درۆو فەیک بێت، بزانە هەموو عێراق و هەندێک لەووڵاتانی ناوچەیش ناووروژێن، مادەم تەندروستی واتای دڵنیایی جۆری بۆ هاونیشتیمانیان، دەبێت کەرتی تەندروستی لەئاستی باش و راهێنراودابن، من لەڕێگای ئەو ووێنەیەوە هەست بەوە دەکەم کە کەرتی تەندروستی لە موسڵ نەشارەزان، هەست بەوە دەکەم، مادەم توانای ئەوەیان نییە بە پارێزگار بڵێن ئەوەی کردوتەتە سەرت هی پێڵاوەکانتە، بەتەنها بۆ ئەوەیە کە پێڵاوەکانت پیسی و میکرۆب نەهێنێتە ژورو هۆڵەکانی تەندروستی نێو نەخۆشخانە، کەواتە ئەو دکتۆرو کارمەندانەش کە لەویادا لەگەڵی بون، زانیاری دروستیان نییە لەسەر تەندروستی، کە نەیانبوو، واتای وایە کە ئەو شارە لەبەردەن نا دڵنیایی تەندروستیدایە.
کەواتە ئەرکی میدیا لەکاری تەندروستیدا ئەوە نییە هەڕەمەکی هەواڵ و زانیاری بگوازێتەوە، بەڵکو هەندێکجار و لەهەندێک باردا، دڵنیایی جۆری تەندروستی و نیشاندانی ئەو دڵنیاییە گرنگترە لە نیشاندانی هەواڵ و زانیارییەکە.


تعليقات
إرسال تعليق